سه‌رباره‌ت به گۆڤاری زرێبار
زرێبار گۆڤارێکی کوردی-فارسیه که له کوردستانی ئێران ده‌ر ئه‌چێت و بواری
فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ده‌بی و سیاسی بۆ خۆوه ئه‌گرێت. ئه‌م گۆڤاره به
میتۆدی لێکۆڵینه‌وه‌یی-شیکاری به‌ڕێوه ئه‌چێت و هه‌ر ژماره مه‌له‌فێکی تایبه‌تی
بۆ ره‌چاو ئه‌کرێت.
به‌رپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ران
خاوه‌نی ئیمتیازی زرێبار عادڵ محه‌مه‌دپوور و سه‌رنووسه‌ری مه‌سعوود بینه‌نده‌یه و
به‌ڕه‌وه‌بردن و هه‌ڵسووڕانی کار و باری گۆڤاره‌که به هاوکاریی ده‌سته‌ی
نووسه‌ران که بریتین له حه‌مزه محه‌مه‌دی و عه‌لی دڵاویز به‌ڕێوه ئه‌چێت.
شوێنی بڵاوبوونه‌وه
گۆڤاری زرێبار له چوار پارێزگای کوردنشینی ئێران (کوردستان، ئازه‌ربایجانی غه‌ربی،
ئیلام و کرماشان) بڵاو ئه‌کرێته‌وه و به‌شێکیشی بۆ ناوه‌ندی ئێران (تاران) و
هه‌روه‌ها زانکۆکانی ئێران و ناوه‌نده رۆشنبیری و کولتوریه‌کانی باشووری کوردستان
و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نێردرێت.
فایله بڵاوبوه‌کانی گۆڤاری زرێبار تا ئێستا ٥٣ ژماره له شێوازی مانگانه و ٧
ژماره‌ی گۆڤاری زرێبار له خولی تازه‌دا به شێوه‌ی وه‌رزنامه بڵاوکراوه‌ته‌وه.
شێوازی بابه‌ت و نووسراوه‌کانی گۆڤاری زرێبار
-
مه‌رج نیه وتاره بڵاوبوه‌کانی وه‌رزنامه‌ی زرێبار رای به‌ڕێوه‌به‌رانی بێت و
به‌رپرسانی وتاره‌کان له ئه‌ستۆی نووسه‌رانیدایه.
-
زرێبار له هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵه‌چنی و کورتکردنه‌وه‌ی وتاره‌کاندا ده‌ستاوه‌ڵایه.
-
وتاره فارسیه‌کان به فۆنتی B Zar و وتاره کوردیه‌کان به فۆنته‌کانی
Unikurdبنووسرێت.
-
ناونیشانی نووسه‌ر به وردی ئاماژه‌ی پێ بدرێت.
-
بابه‌تی وه‌رگێردراو له‌گه‌ڵ ده‌قی سه‌رچاوه‌که‌یدا بێت.
-
وتاره گه‌یشتوه‌کان نانێردرێته‌وه.
-
ده‌توانن له بابه‌ته‌کانی زرێبار به مه‌رجی ئاماژه‌دان به سه‌رچاوه که‌ڵک
وه‌ربگره‌ن.
|